لە سنوری باڵەکایەتی ھیچ زەوییەکی تاپۆکراو نییە

لە سنوری باڵەکایەتی ھیچ زەوییەکی تاپۆکراو نییە

تا ئێستا کار بە بڕیارێکی حکومەتی پێشوی عێراق دەکرێت و لە سنوری باڵەکایەتی ھیچ زەوییەکی تاپۆکراو نییە.

لەتەواوی سنوری باڵەکایەتی بە قەزای چۆمان و چوار ناحیەوە ھیچ یەکێکیان، زەوییەکانیان تاپۆکراو نین و تا ئێستاش کار بە بڕیارێکی حکومەتی بەعس دەکرێت کە تەواوی زەوی و یەکەکانی نیشتەجێبوونی خستۆتە سەر موڵکی میری، ئەوەش وایکردوە، ماستەرپلان و نەخشەی کەرتی تایبەت و نەخشەی پێکھاتەی گشتی بنیاتنانی شار لە سنورەکەدا نەبێت.