لە سلێمانی نزیکەی 600 کۆگای ھەڵگرتنی کەلوپەل دروستدەکرێن

لە سلێمانی نزیکەی 600 کۆگای ھەڵگرتنی کەلوپەل دروستدەکرێن

لە سنووری سلێمانی نزیکەی 600 کۆگای ھەڵگرتنی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی لەسەر سیستمی نێودەوڵەتی دروستدەکرێن. 

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بارزرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک کۆگا و گەنجینە بۆ ھەڵگرتنی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی لە بواری جێبەجێکردندایە کە بەسەر چەند زۆنێکدا دابەشکراون. 

وتیشی: کۆگاکان بۆ ھەڵگرتنی پێداویستی خۆراکی و پێداویستی کارەبا و بیناسازی و جلوبەرگ و جگەرە دروستدەکرێت، و زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

سەرۆکی ژووری بارزرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئاشکراشیکرد، بەدروستکردنی ئو کۆگایانە کێشەی نەبوونی گەنجینە بۆ ھەڵگرتنی پێداویستییەکان لە سنووری سلێمانی نامێنێت، کە بەشێکی زۆر لە بازرگانەکان شوێنی شیاو و پێویستییان نییە بۆ ھەڵگرتنی کەلوپەلەکانیان.