لە سلێمانی تیمێکی پزیشکیی ئیسپانی بێبەرامبەر نەشتەگەری بۆ ھاووڵاتیان ئەنجام دەدەن 

لە سلێمانی تیمێکی پزیشکیی ئیسپانی بێبەرامبەر نەشتەگەری بۆ ھاووڵاتیان ئەنجام دەدەن 

بە ئامانجی خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و کەرتی تەندروستی، تیمێکی پزیشکیی ئیسپانی لەشاری سلێمانین و بێبەرامبەر نەشتەرگەریی بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدەن.

تیمەکە پێکھاتووە لە شەش پزیشیکی پسپۆر لە بواری نەشتەرگەریی نەخۆشییە ھەناوییەکان و نەشتەرگەریی میزەڵدان و کێشەکانی کۆئەندامی زاوزێ، بڕیاریشە تیمەکە لەماوەی 2 ڕۆژدا چەند ۆرک شۆپێکی زانستی ئەنجامبدەن و ھاوکات چاویان بە 16 نەخۆش بکەوێت و ژمارەیەک نەشتەرگەری دەگمەن ئەنجامبدەن، کە ئەو نەشتەرگەرییانە لەدەرەوەی ھەرێم دەکرێت و تێچووەکەشی زۆرە.