لە دھۆک گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی دلین رێکخرا

لە دھۆک گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی دلین رێکخرا

ژمارەیەک لە رێکخراوەکان و ھاووڵاتیانی دھۆک لەبەردەم دادگای شارەکە بۆ ئیدانەکردنی تاوانی کوشتنی دلین وەلیدی تەمەن 10 ساڵ گردبوونەوەیەکیان رێکخست و داوای لەسێدارەدانانی تاوانبارانیان کرد.

لەسەرداوای رێکخراوەکان، ژمارەیەک لە ھاووڵاتیان و رێکخراوەکان و کەسوکاری دلین وەلید لەبەردەم دادگای دھۆک گردبوونەوەیەک رێکخراو داوایان کرد تاوانبارانی کوشتنی دلین لەسێدارە بدرێن.

دلین وەلیدی تەمەن 10 ساڵ لە دووەم رۆژی جەژن رفێنراو دوای سێ رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە و تا ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەرییە و بەخاکنەسپێردراوە.