لە خورماتوو بیرەوەری قوربانیانی ئەنفال بەرز راگیرا 

لە خورماتوو بیرەوەری قوربانیانی ئەنفال بەرز راگیرا 

لە قەزای خورماتووش لەبیرەوەری ئەنفالدا لە مەركەز شەباب كە شوێنی زیندانیكردنی ئەنفالكراوان بوو پێش راپێچكردنیان بۆ بیابانەكان و نوگرە سەلمان، رێورەسمێك رێكخرا و كەسوكاری ئەنفالكراوان داوایان لە ئیدارەی شارەكە كرد مەركەز شەباب بكرێتە مۆزەخانەیەكی نیشتمانی بۆ ئەوەی سەرجەم تاوانەكانی رژێمی بەعسی تێدا كۆبكرێتەوە. هەر لە چوارچێوەی بیرەوەری ئەنفالدا چەندین سمینارو چالاكی تایبەت بە تاوانەكانی ئەنفال لە خوێندنگەكاندا پێشكەشكران. خورماتوو یەكێكە لەو قەزایانەی لە قۆناغی سێیەمی ئەنفالدا ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی تێدا ئەنفال و بێ سەروشوێنكران.