لە جەژندا بەم شێوەیە ئاگاداری خۆت بە

لە جەژندا بەم شێوەیە ئاگاداری خۆت بە

لەکاتی پشوو و جەژنەکاندا خوانەکان گرنگییەکی تایبەتی پێ دەدرێت و خێزانە گەورەکان هەموو پێکەوە کۆدەبنەوە و ئاهەنگی جەژن و خۆشییەکەیان دەگێڕن، بەڵام زۆرینەی خەڵک لە جەژن و پشووەکاندا ئاگاداری تەندروستییان نین.

بۆ کۆنترۆڵ کردنی خواردن و دوورکەوتنەوە لە کێشەی تەندروستی باشترە ڕەچاوی ئەم ئامۆژگارییانە بکرێت:

  1. دووربکەوەرەوە لە زیادەڕەوی کردن لە خواردندا و بەپێی برسێتی خۆت نان بخۆ.

  2. هەمیشە چالاک بە، هەوڵ بدە دووربکەویتەوە لە مانەوە لە ماڵ و بەسەربردنی کاتەکانت بەرامبەر تەلەفیزۆن و مۆبایل.

  3. ئاگاداری بەکتریا و ڤایرۆسەکان بە، هەمیشە تەوقەکردن و ماچ کردن لەگەڵ هاوڕێیان و خزمان دەبێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریا و ڤایرۆس، باشترە زوو زوو دەستت بشۆیت و دەست بەدووربگریت لە ڕووخسارت.

  4. ئاگاداری ژەهراوی بوون بە چونکە لە جەژندا گۆشت بەڕێژەیەکی زۆر دەخورێت و دەبێت دڵنیابیتەوە لەجۆری ئەو خواردنانەی دەیخۆیت.

  5. گرنگی بە خۆت بدە، ڕەنگە نەتوانیت پشوویەکی باش بدەیت بەهۆی سەرقاڵی کاروبارەکانی جەژن و سەردان کردنی خۆشەوسیتان و خزمان، بەڵام گەر زۆر هەستت بە ماندوویی کرد باشترە ئەوەت لەبیربێت خۆشت گرنگیت و شایەنی ئەوەیت ڕۆژێکت هەبێت تەنها بۆخۆت.