لە باغوز شەڕی کۆڵان بەکۆڵانە

لە باغوز شەڕی کۆڵان بەکۆڵانە

هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە پێشڕەوییەکانیان بۆ لەناوبردنی یەکجاریی تیرۆریستانی داعش لە سوریا بەردەوامن و لە ئێستادا تەنیا ١ کیلۆمەتر چوارگۆشە لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدا ماوە.

میدیاکانی خۆرئاوای کوردستان رایانگەیاندووە: ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەپێشڕەویدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی باغوزی سەروو و لەناوبردنی تەواوی تیرۆریستانی داعش و لە ئێستادا شەڕی کۆڵان بەکۆڵان لە نێوان ھەردوولادا ھەیە و تیرۆریستانی داعش بۆ رێگریکردن لە پێشڕەویی شەڕڤانان ئۆتۆمبیل و ھێرشی خۆکوژی بەکاردەھێنن.

فەرماندە مەیدانییەکانی ھەسەدە بە میدیاکانیان راگەیاندووە: تیرۆریستانی داعش تەنیا ١ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لەژێر دەستدا ماوە و شەڕ و پێکدادانی تووندیش لە ناو باغوزدا بەردەوامە.