لەگۆڕێکدا میسریەکان ھەزاران پارچەی شوێنەوار دەدۆزنەوە

لەگۆڕێکدا میسریەکان ھەزاران پارچەی شوێنەوار دەدۆزنەوە

لە میسر ھەزاران پەیکەرو پارچەی شوێنەواری قەبارە جیاواز دۆزرانەوە کەپێشبینی دەکرێت تەمەنیان نزیکەی ٣ھەزار و ٥٠٠  ساڵ بێت.

وەزارەتی شوێنەواری میسر رایگەیاند، لەکاتی ھەڵکەندنی گۆمێک لەپارێزگای تەیبەی نزیک رووباری نیل، لە ژێر  ٤٥٠ مەتر لمەوە، گۆرێکی گەورەیان دۆزیوەتەوە کە ھەزاران پارچە پەیکەری قەبارە جیاوازی تێدا بووە، و پێشبینی دەکەن تەمەنیان نزیکەی ٣ھەزار و ٥٠٠  ساڵ بێت.

میسر بەوڵاتی شوێنەوار و شارستانیەتە کۆنەکان ناسراوە کە ساڵانە ھەزاران ناوچە و گۆر و جەستەی مۆمیاکراوی مێژووی لەناوچە جیاوازەکانی دەدۆزرێنەوە کە تەمەنیان زیاترە لە چەند ھەزار ساڵێک.پێشبینی دەکرێت تەمەنیان نزیکەی ٣ھەزار و ٥٠٠ساڵ بێت