لەکەرکوک قەوارەکانی ھەڵبژاردن لەسەر بنەمای نەتەوە دابەش دەبێت

لەکەرکوک قەوارەکانی ھەڵبژاردن لەسەر بنەمای نەتەوە دابەش دەبێت
لەشاری کەرکوک لایەنە سیاسیەکان بەسەر چەندین قەوارەیەکدا دابەش بوون بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لەوپارێزگایە. لایەنە کوردستانیەکان قەوارەیەکیان لەکۆمسیۆنی بەناوی (کەرکوک چارەنووسمانە)تۆمار کردووە. ھەر چی تورکمانە ھەشت لایەنی سیاسی لەتورکمانی سوننە و شیعە قەوارەیەکیان بەناوی (بەرەی تورکمانی کەرکوک) راگەیاندووە. عەرەبیش بەقەوارەی (ھاوپەیمانی عەرەبی لەکەرکوک) بەشدار دەبێت، کە دە لایەنی سیاسی عەرەبیی لەخۆ گرتووە. چاودێرێکی سیاسیش رایدەگەیەنێت ئەگەر کورد بەزیاتر لەلیستێک بەشداری لەھەڵبژاردنەکاندا بکات ھەڵەکانی ھەردوو ھەڵبژاردنی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ لەپارێزگای کەرکوک دووبارە دەبێتەوە.