لەدوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارە بۆ هەرێم رەوانە دەكات  

لەدوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارە بۆ هەرێم رەوانە دەكات  

كودسات نیوز هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست كەوتوون، نەبوونی پارەی نەختینە لە بانكەكاندا وایكردووە حكومەت نەتوانێت، مووچە 30 رۆژ جارێك دابەش بكات.

ماوەی چەند مانگێكە وەزارەتی دارایی بڕیاریدراوە هەموو 30 رۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكات، بەڵام لەمانگی نیساندا بەشێكی زۆری وەزارەتەكان مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2019 یان وەرنەگرتووە. لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە، پارەی نەختینە لە بانكەكاندا نییە و ئەو مووچەیەش كە دابەش دەكرێت پارەی ناوخۆی هەرێمە، هەركاتێك پارەی بەغداد رەوانە بكرێت، مووچەی وەزارەتەكان بە خێرایی دابەش دەكرێت. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، چاوەڕوان دەكەن لەدوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی پێویست بۆ هەرێم رەوانە بكات و دواتر مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكرێت.