لەدوای نەمانی پاشەکەوت نرخی زەوی و خانوو بەرزبووەتەوە

لەدوای نەمانی پاشەکەوت نرخی زەوی و خانوو بەرزبووەتەوە

لە دوای نەمانی پاشەکەوتی مووچە، نرخی خانوو زەوی بەرزبووەتەوە و تاڕایەک جوڵە کەوتووەتە  بازاڕەوە. 

چاوەڕوانیش دەکرێت  لە دوای  پێکھێنانی  کابینەی نوێی حکومەت، نرخەکان  زیاتر  بەرزببنەوە و  بازاڕی  کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی گەرم و گوڕی بەخۆیەوە  ببینێت، چونکە  ھاووڵاتیان دڵنیایی وەردەگرن  لە خەرجکردنی پارەکانیان بۆ مامەڵەکردن بە موڵکەکانەوە.

قادر ئەحمەد  خاوەن نوسینگەی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و زەوی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کە وتیان پاشەکەوت نامێنێت، نرخی موڵکەکان بەرزبوونەوە.

لەلایەن خۆشیەوە لوقمان حەمە غەریب خاوەن نووسینگەیەکی تری کڕین و فرۆشتنی خانوو وتی: رێککەوتنی لایەنەکان کاریگەریی ھەبووە لەسەر زەوی و خانوو، بەجۆرێک جاران زەوییەکی 250 مەتری لەم ناوچەیە بە 6 دەفتەر بوو، بەڵام لە ئێستادا بە 8 دەفتەر دۆلارە و ئەگەر باخچەی لەسەربێت بە 10 دەفتەرە.