لەبەرامبەر پاڵپشتیکردن لەقەتەر میدیاکانی سعودیە ھێرش دەکەنە سەر ئەردۆغان

لەبەرامبەر پاڵپشتیکردن لەقەتەر میدیاکانی سعودیە ھێرش دەکەنە سەر ئەردۆغان
لەبەرامبەر پاڵپشتیکردن لەقەتەر، میدیاکانی سعودیە ھێرش دەکەنە سەر "رەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆکی تورکیا و دەڵێن ئەردۆغان بەنیازە لەڕێگەی قەتەرەوە دەوڵەتی عوسمانی نوێ لەناوچەکە زیندبوو بکاتەوە.
رۆژنامەی "عوکاز "ی سعودی بابەتێکی لەژێر ناونیشانی "عوسمانیە نوێیەکان لەرێگەی قەتەرەوە دەگەڕێنەوە ناوچەکە" بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە، ئەردۆغان بە پاڵپشیکردن لە قەتەر دەیەوێت لەداھاتوودا وەک سوڵتانی عوسمانی رەفتار بکات و دەسەڵاتەکانی لەخۆرھەڵاتی ناوەراست زیاتر پەل بھاوێت.
لەبەردەوامی پاڵپشتییەکانیشدا بۆ دەوحە، ئەردۆغان رایگەیاندووە، تورکیا قەتەر بە تەنھا جێناھێڵێت و ھەر کارێکیش لەدەستیان بێت بۆ ھاوکاریکردنی ئەو وڵاتە درێخی ناکەن.
دژی ھەنگاوەکانی تورکیا،سعودییەکان داوادەکەن رێگە بە ھاوردەکردنی بەرووبومە کشتوکاڵییەکانی تورکیا نەدرێت و زۆرێکیشیان بەڵێنی ئەوەیان داوە بۆ گەشتکردن سەردانی  تورکیا نەکەن.
چاوەراوانیش دەکرێت بەھۆی ئالۆزییەکانی کەنداوەوە ، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ریاز تێکبچێت.