لێگرتنەوە لە کافایین ئەم نیشانانەی دەبێت

لێگرتنەوە لە کافایین ئەم نیشانانەی دەبێت

بەکارهێنانی کافاین بە ڕۆژانە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و ڕاگرتنی خێرای کافایین یان کەمکردنەوەی بەکارهێنانی لەناکاو دەبێتە هۆی دروستبوونی سیان یان زیاتر لەم نیشانانەی لای خوارەوە:

  • سەرئێشە

  • ماندووبوونی ئاشکرا یان خەواڵوویی

  • میزاجێکی خەمۆک و بێزار

  • گرفت لە هۆشپێدان یان تەرکیز

  • نیشانەی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا (دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، ئازاری ماسولکە)

ئەم نیشانانە دەبێت هۆی دابەزین یان گرفت لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پیشەیی یان بوارە گرنگەکانی تری ژیان.