لیڤەرپول بە 4 گۆڵی بێ وەڵام بەسەر بارسێلۆنادا سەرکەوت 

لیڤەرپول بە 4 گۆڵی بێ وەڵام بەسەر بارسێلۆنادا سەرکەوت 

یانەی لیڤەرپول لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنس لیگدا توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بارسێلۆنا بباتەوە.

لە یاریگای ئەنفیڵد، یانەی لیڤەرپلی ئینگلیزی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی چامپیۆنس لیگ بەبێ محەمەد سەڵاح و فێرمینهۆی ئەستێرەی یانەکەی میوانداریی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کرد، کە لە یاریی هاتنیدا لە یاریگای کامپنۆ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یاریگا هاتنە دەرەوە.

لە دەستپێکی یارییەکەدا کوڕانی کلۆپ توانییان لە هێرشبردندا دەستپێشخەربن و لە خولەکی شەشی گێمی یەکەمدا لەڕێی ئۆریگییەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

لە گێمی دووهەمیشدا لە خولەکەکانی ٥٤ و ٥٦ دا ڤیناڵدۆم توانیی گۆڵی دووهەم و سێهەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات و ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە. 

دواتریش لە خولەکی ۷۹ لەڕێی لێدانێکی کۆڕنەوە ئۆریگی گۆڵی دووهەمی خۆی و چوارەم و بردنەوەی لیڤەرپول تۆماربکات.