لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمان داوای ئاساییکردنەوەی رەوشەکە دەکات

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمان داوای ئاساییکردنەوەی رەوشەکە دەکات

لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لە پارلەمانی کوردستان داوای ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکانی دەکات.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا جوان یونس سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ئێستادا لە  پارێزگای کەرکوک کورد ڕووبەڕووی مامەڵەی نادەستووری دەبێتەوە، ئەوەشی بەرامبەر بە خەڵکی گوندی پەلکانە کرا جێگای قبول نییە، بۆیە لیژنەکەمان داوا دەکات کە دۆخی ناوچە دابڕاوەکان ئاسایی بکرێنەوە.