لیوا حەسەن نوری: پێش دوومانگ پیلانی دزینی پارەکە دانراوە

لیوا حەسەن نوری: پێش دوومانگ پیلانی دزینی پارەکە دانراوە

سەبارەت بەپیلانی چۆنێتی دزینی پارەکەش لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی وتی، پێش دوو مانگ پیلانی دزییەکە دانراوە و زۆر بە وردیش پیلانەکەیان داڕشتووە، بەڵام بە ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس پیلانەکەیان پوچەڵکرایەوەو پارەکە گەڕێندرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

وتیشی، یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی شاری پەیوەندی بە گروپەکەوە ھەبووە، بەڵام ھێشتا لێکۆڵینەوە لەگەلێدا دەکرێت، بۆئەوەی پشتڕاست بکرێتەوە کە ئەو کەسە بە مەبەست زانیارییەکانی داوە بەو گروپە یان بێ مەبەست بووەو وردەکاری ئاشکرا کردنی ئەو راستییەش بەجێھێڵراوە بۆ دادگا.