لاوێکی کورد دەبێتە یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بروسیا دۆرتمۆند

لاوێکی کورد دەبێتە یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بروسیا دۆرتمۆند

لاوێکی کوردی گەرمیانی دەگاتە ریزی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و درێسی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەپۆشێت. بەشی وەرزشیی کوردسات نیوزیش دیدارێکی تایبەتیان لەگەڵ لاوە کوردەکە و باوکیدا سازکرد و لەو دیدارەدا چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باسکرد.

یوسف وەلید ئەمین لەدایک بووی وڵاتی ئەڵمانیایە و دایک باوکی پێشتر لە دەڤەری گەرمیان نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر روودەکەنە وڵاتی ئەڵمانیا، دوای ئەوەی بەھرە لە منداڵەکەیان بەدیدەکەن، گرنگیی بە ئاستی منداڵەکەیان دەدەن و لە رێی فێرگەی تۆپی پێی یانەی بۆخۆمی ئەڵمانیاوە ئاشنای دەکەن بەتۆپی پێ. 

وەلید بەردەوام ئاستی بەرەو ھەڵکشان دەچێت و دواتر لەلایەن یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە داوادەکرێت و دەچێتە ریزی ئەویانەیەوە، ئاستبەرزیی لاوە کوردەکە وا دەکات بەزوویی داوای لێبکرێت یاریی بۆ ھەڵبژاردەی  ئەڵمانیا بکات و لە ئێستادا لە ریزی ھەڵبژاردەی ئاستەکانی ئەڵمانیادا یاریی دەکات و درێسی ژمارە 10شی پێدراوە.

بەرەو پێشچوونی ئاستی وەلید وایکردووە زۆرێک لە یانەکانی ئەورووپا لە نێویاندا بەنفیکا و بارسێلۆنا و لیڤەرپوڵ دیاترین ئەو یانانەن کە ھەوڵی گواستنەوەی کورە کوردەکە دەدەن.