كڵاوی زیرەك بۆ پاراستنی گیانی ماتۆر سوارەكان دیزاین كرا

كڵاوی زیرەك بۆ پاراستنی گیانی ماتۆر سوارەكان دیزاین كرا

لێخورینی ماتۆر گەر ڕەچاوی ڕێوشوێنەكانی سەلامەتی تیادا نەكرێت، دەكرێت لە كاتی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆدا مەترسی لەسەر ژیانی ماتۆر سوارەكە دروست بكات، كڵاوی ماتۆر سوارەكانیش بەشێكی گرنگی پاراستنی سەلامەتییانە.

 

كڵاوی زیرەك بۆ پاراستنی گیانی ماتۆر سوارەكان دیزاین كرا كە چەندین تایبەتمەندی ناوازە لە خۆ دەگرێت، لەوانە  سیستەمی "ڤۆیس كۆماند " هاوشێوەی ئەلێكسا و سیری و ئۆكەی گوگڵە كە هاوكاری ماتۆر سوارەكە دەكات كاتێک پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات یان ئاستی دەنگی مۆبایلەكەی زیاد و كەم دەكات بێ ئەوەی سەرنجی لەسەر ڕێگاكە لابدات .

 

كڵاوە كاربۆن فایبەرەكە دابەش دەبێت بۆ دوو بەش "ئێكس و ئێكس ئەی ئار"، ئێكس ئەی ئارەكە  ئاڕاستەكان پیشانی ماتۆر سوارەكە دەدات و هاوكاری دەكات لە زانینی هاتوچۆی شەقام و كەشوهەوا و خێرایی و مەترسی ڕێگاوبانەكان، هەروەها سیستەمێكی كامێراشی هەیە.

 

لە ئێستادا نرخی ئەو كڵاوە زیرەكە ٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریكییە و تەنها چەند ڕۆژێك دوای نمایش كردنی نرخی كلاوەكە گەیشتۆتە ٢٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی، بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ بەشێوەیەكی فراوان بەردەست بێت.