قەڵایەكی ئەفسانەیی بۆتە شوێنێکی مێژوویی گەشتیاری

قەڵایەكی ئەفسانەیی بۆتە شوێنێکی مێژوویی گەشتیاری

قەڵای ئەڵتس لە ئەڵمانیا كە مێژووەكەی بۆ سەدەی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە دەكەوێتە خۆرئاوای ئەو وڵاتە، لەو قەڵایانە دەچێت كە لە فیلمەكانی واڵت دیزنیدا هەیە.

 

قەڵاكە ئەوەندە سەرنج ڕاكێشە كە لە دوورەوە سەیری دەكەیت لە دیمەنێكی خەیاڵی دەچێت، لەسەر گردێك دروست كراوە لە ناو دۆڵێكدایە و دەورە دراوە بە دارستانێكی چڕو پڕ، شێوازی ئەندازیاری دروست كردنەکەی بۆ سەدەكانی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.

 

قەڵاكە لە ناوەوە لە چەندین ژوور پێكهاتووە كە هەموویان كەلوپەلی ناوازە و مێژوویی تێدایە و ئەم قەڵایە بەشێكە لە كلتوری ئەڵمانیا و ڕۆژانە سەدان گەشتیار سەردانی دەكەن .