قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی مامۆستایان دەکات

قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی مامۆستایان دەکات

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت کار و بەرھەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە پێشەنگە لەمەیدانەکانی خەباتی نەتەوەیی و پەروەردەو زانست بەرز دەنرخێنێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی یادی (٥٧) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێتی مامۆستایان یەکێک لەچالاکترین و پێویستترین رێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستانە بەو پێیەی زادەو ھەڵقوڵاوی خەباتی پیشەیی توێژی مامۆستایان و گرنگیدانە بە رێکخستنی کاروباری رێبەرانی فێرکردن و وانەبێژانی نەوەکانی داھاتوو کە ئایندەو سەرمایەی راستەقینەی گەلی کوردستانن.

راشیگەیاندووە مامۆستایان لەرۆژگاری خەباتی ڕزگاریخوازیدا وەک پێشمەرگە چالاکانەو لەخۆ بردووانە ڕۆڵیان دیوە، لەپاش ڕاپەڕینیش لە گۆڕانکارییە پەروەردەییەکان و پەرەسەندنەکانی فێرکردن ھاوکار و یارمەتیدەر و بەشداری چالاک بوون لە شانازی بەردەوامی خوێندن و فێرکردنی کوردستان لە وێستگە جیاجیاکانی گەمارۆی ئابووری و قەیران و جەنگەکانیش پشکی شێرتان بەردەکەوێت.