قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونیدا شەهید و ئەنفالکراوانی لەیادە

قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونیدا شەهید و ئەنفالکراوانی لەیادە

قوباد تاڵەبانی وەک وەفایەک بۆ گیانی شەهید و ئەنفالکراوان، لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی وەک جێگری سەرۆک وەزیران، لۆگۆی شەهیدانی لەگەڵ خۆیدا بردە پەرلەمانی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمدا، قوباد تاڵەبانی جیاواز لە سەرۆک وەزیران و سەرجەم وەزیرەکان، وەک وەفایەک بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە مەراسیمی سوێندخواردنی بۆ دەستبەکاربوونی وەک جێگری سەرۆک وەزیران، لۆگۆی شەهیدانی کرد بە لای یەخەی چاکەتەکەیەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم متمانەی پێبەخشرا و پاشان بۆ دەستبەکاربوونی سوێندی یاسایی خوارد.