قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبۆوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبۆوە

هەمان رۆژ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وە‌زیرانی هە‌رێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە، پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران یاساكان بە هەماهەنگی و تەوافوق پەسەند بكرێن و باسی لەوە كرد بەشداریی كورد لەبەغداد بەیەكگرتوویی تەنها لەپێناو بەرژەوەندیی كورددا نییە، بەڵكو خزمەتی چەسپاندنی بنەماكانی فیدرالیزم و فرەیی و دیموكراسی دەكات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێویستی زانی دانوستانەكانی هەولێر و بەغداد بەردەوام بن بۆ ئەوەی بەپێی دەستور كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەر بكرێن.