قوباد تاڵەبانی بۆ پرسی شەهیدان دەچێتە بەغداد

قوباد تاڵەبانی بۆ پرسی شەهیدان دەچێتە بەغداد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای بەشداریكردنی لە بیرەوەری 31 ساڵەی تاوانی ئەنفال لە گەرمیان، رایگەیاند، بەربەستەكانی بەستنەوەی موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە سیستمی موچەو ئیمتیازاتی شەهیدانی عێراق نەماون و خۆشی لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ تاوتوێكردنی هەمان بابەت سەردانی بەغداد دەكات، بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەماوەش جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، وەفدێكی وەزارەتی شەهیدان و تیمێكی تەكنیكی لەناوچەكان و هەماهەنگیشیان لەگەڵ پارێزگاری سەماوە هەیە، بە پێویستیشی زانی لە چوار ساڵی داهاتوودا هەماهەنگی باشتر لەنێوان هەرێم و ناوەند بێت و كوردیش بەیەك دەنگ شەڕی مافە دەستورییەكانی لە بەغداد بكات.