فەڕەنسا: رەوشی سەقامگیری کەنداو لە کۆنترۆڵ دەرناچێت

فەڕەنسا: رەوشی سەقامگیری کەنداو لە کۆنترۆڵ دەرناچێت

فرانسوا لاکوانتر فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا گرەنتی دا لە سەقامگیری ئاسایشی کەنداوی عەرەبی.

فرانسوا لاکوانتر رەتیکردەوە، ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی بگاتە ئەندازەیەک کە لە کۆنترۆڵ دەربچێت، سەرەڕای ئەو رێکارانەشی کە ئەمریکا وەک پەرچەکردار لەبەرامبەر ئێران دەیانگرێتە بەر. 

لەبەرامبەریشدا (سێرگی ریابکۆڤ) جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ نیگەرانە لەو رووداوانەی کە لە گەرووی ھورمز و ناوچەکە روودەدەن، ھۆشداریشی دا لە ئەگەری زیاتر ئاڵۆزبوونی رەوشەکە.