فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار ستایشی ھێزە ئەمنییەکان دەکەن

فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار ستایشی ھێزە ئەمنییەکان دەکەن

فەرمانبەران و مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شار ستایشی ھێزە ئەمنییەکان دەکەن.

لەزیاتر ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابرددودا تەواوی ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی  لەگەڕان و پشکنیندابوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کەڕۆژی ١٢ ئادار بڕی زیاتر لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دیناری مووچەی کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی شاریان رفاند.

 لەماوەی کەمتر لە ١٢ سەعاتیشدا ھێزەکانی دژەتیرۆر و ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی باندێکی ٧ کەسییان بەتۆمەتی ئەنجامدانی ڕووداوەکە دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر پارە دزراوەکەشدا گرتەوە.

دوای دڵنیابوونەوەش لەبڕی پارەکە،  بەبڕیاری دادوەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرایەوە و بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆرانی نەخۆشخانەکەدا دابەشکرا.