فێستیڤاڵی خۆراکی گیایی و خواردنی سروشتی لە ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی خۆراکی گیایی و خواردنی سروشتی لە ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

لە ھەڵەبجە شەشەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆراکی  گیایی و خواردنی  سروشتی بەڕێوەدەچێت کەلەلایەن ھەردوو رێکخراوی  ئارامی ھەڵەبجەو  رێکخراوی نوێ رێکخراوە.

سارا سەلام سەرپەرشتیاری بەشی ژینگەی رێکخراوی نوێ لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئامانجی فێستیڤاڵەکە ناساندنی خۆراکە گیاییەکانە بە ھاووڵاتیان، بۆ ئەوەی گەنجان بە خۆراکە سروشتییەکان ئاشنا بکرێن و دوو ر بکەونەوە لە خۆراکی ناتەندروست و مەترسیدار.

وتیشی، زیاتر لە ٦٠ جۆر گیایی بەھاری نەمایشکراون ، لە فێستیڤاڵی ئەمسالیشدا سێ جۆر گیایی تازە  نمایش کراون.