فیفا بە رەسمی زیادکردنی ھەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی رەتکردەوە

فیفا بە رەسمی زیادکردنی ھەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی رەتکردەوە

Swara karim 

فیفا دواجار کۆتایی بە دەنگۆکان ھێناو ھاوشێوەی مۆندیالی پێشوو، یارییەکانی مۆندیالی 2022 بەرێوە دەچێت. 

دوای چەندین کۆبوونەوەی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ ھەنگاوێکی نوێی و زیادکردنی ھەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیال لە 32 ھەڵبژاردەوە بۆ 48 ھەڵبژاردە، دواجار یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی تەئکیدی کردەوە گۆرانگاری لە ژمارەی ھەڵبژاردەکاندا ناکرێت و مۆندیالی 2022ی وڵاتی قەتەر 32 ھەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکات.