فراکسیۆنی یەکێتی چارەسەری کێشەی گوندی پەڵکانە دەکات

فراکسیۆنی یەکێتی چارەسەری کێشەی گوندی پەڵکانە دەکات

وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ناوچەی سەرگەڕانی سەر بە کەرکوکیان کرد کە بەھۆی ھاتنی ژمارەیەک خێزانی عەرەب بۆ ناوچەکە ناکۆکی ھاتووەتە ئاراوە.

ژمارەیەک لە خێزانە عەرەبە ھاوردەکان دەیانەوێت بچنە گوندی پەڵکانەی سەر بە سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە کەرکوک، ئەوەش گرژی و ئالۆزیی لەنێوان دانیشتووانی گوندەکە و ئەو خێزانە عەرەبانەدا ھێناوەتە ئاراوە.

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشەکە، وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ناوچەکەیان کرد و لە وتەیەکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایانگەیاند: بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گرژیی زیاتر لەگەڵ سوپای عێراق رێککەوتوون ئەو خێزانە عەرەبانە لە گوندەکە دووربخرێنەوە.