فراکسیۆنی کۆمەڵ دەنگی نەدا بە کابینەی حکومەتی ھەرێم 

فراکسیۆنی کۆمەڵ دەنگی نەدا بە کابینەی حکومەتی ھەرێم 

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی،لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی بە کابینەی حکومەتی ھەرێم نەدا، و ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاند.

لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا،عەبدولستار مەجید سەرۆکی  فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند کۆمەڵی ئیسلامی و فراکسیۆنەکەی، متمانەیان بەکابینەی حکومەت نەداوە، و ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان رادەگەیەنن.

 رونیشیکردەوە، کۆمەڵ دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن و چاودێر بەسەر کارەکانی حکومەتەوە ، بەڵام ھیوای سەرکەوتنیش بۆ کابینەکە دەخوازن،و ھیوادارن کابینەکە لە ئاستی خواستی خەڵکدا بێت،و پابەندبن بە ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەکەوە.