عەدنان موفتی: بەمنزیكانە رێككەوتنی یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت

عەدنان موفتی: بەمنزیكانە رێككەوتنی یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئاستەنگ و بەربەستەكان تێپەڕێنراون و  بەمنزیكانە رێككەوتنی یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت.

"عەدنان موفتی"ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  رایگەیاند، چاوەڕوانی دەرئەنجامی كۆبونەوەكانی پارتی و گۆڕانن بۆئەوەی بتوانرێت لەماوەیەكی نزیكدا كابینەی نۆیەم پێكبهێنریت، جەختی لەوەشكردەوە، ئەستەنگ و بەربەستی زۆر تێپەڕێندراون و ناكۆكییەكانی نێوان لایەنەكانیش بەرەو چارەسەر كردن دەچێت و بەمنزیكانە رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت.