عەبدولمەھدی بوونی ھێزە بیانییەکان لە عێراق رەتدەکاتەوە

عەبدولمەھدی بوونی ھێزە بیانییەکان لە عێراق رەتدەکاتەوە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ (پاتریک شانەھان) وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت، عەبدولمەھدیی سەرۆک وەزیران بوونی ھێزە بیانییەکانی لە عێراق رەتکردەوە.

 عەبدولمەھدی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا بوونی سەربازگەی بیانی لە خاکی عێراقدا رەتکردووەتەوە و وتیشی، ئامانجی ھێزەکانی ئەمریکای لە عێراق تەنیا لە مەشقپێکردنی سوپا و رووبەرووبوونەوەی تیرۆرە. 

عەبدولمەھدی بە شانەھانی راگەیاندووە: عێراق بڕیاری سەربەخۆیانە دەدات و لەژێر کاریگەریی ھیچ لایەنێکیشدا نابێت. 

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە: (پاتریک شانەھان) دڵنیایی داوەتە حکومەتی عێراق، لەبارەی لێدوانەکەی "ترەمپ" کە رایگەیاندبوو، بۆ چاودێریکردنی ئێران، ھێزەکانیان لە عێراق دەمێننەوە.

ئەو سەردانەی (وەزیری بەرگری ئەمریکا) لەکاتێکدایە چەند لایەنێکی شیعە ھەوڵدەدەن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڕیارێک دەربکەن، بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق.