عەبدولمەهدی: پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بکات

عەبدولمەهدی: پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بکات

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا رایگەیاند: پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستبکات.

عادل عەبدولمەهدی لە کۆنفڕانسی هەفتانەیدا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردسات نیوزدا رایگەیاند: پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.

هەروەها لەبارەی بودجەوە بە کوردسات نیوزی وت: وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی بودجەی ئەمساڵ.

لەبارەی بوونی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراقدا، عەبدولمەهدی رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار لە چارەنووسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەدات لە عێراق.