عێراق مووچەی چەند مانگی رابردووی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم دەکات

عێراق مووچەی چەند مانگی رابردووی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم دەکات

بڕیارە حکومەتی عێراق مووچەی چەند مانگی رابردووی ھێزەکانی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم بکات.

حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند،لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە کردوە، بڕیاریداوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق مووچەی چەند مانگی رابردووی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم بکرێت.

وتیشی، ئەو بڕپارەیەی بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق تەرخان کراوە بە تەواوی خەرج دەکرێت، پێویستە لەسەر وەزارەتی بەرگری ئەو پارەیە بۆ پێشمەرگەش خەرج بکات، بەڵام تا ئێستا نازانرێت بە چی ھۆکارێک ئەو بڕپارەیە مووچەی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم ناکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، لە درێژەی بەداواداچونەکەیاندا بەڵێنیان پێداون مووچەی ٧ مانگی رابردووی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم بکرێت.