عێراق مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ رەوانەی ھەرێم دەکات

عێراق مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ رەوانەی ھەرێم دەکات

حکومەتی عێراق مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات کە بڕەکەی زیاتر لە ٧٢٤ ملیار دینار.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیار دراوە بەرەوانەکردنی بڕی  ٧٢٤ملیار و٨١٩  ملیۆن دینار بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم لە بانگی ناوەندی عێراق لە ھەولێر بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەو بڕە پارەیەی رەوانەی ھەرێم کراوە،  مووچەی مانگی ئایار و جیاوازی مووچەکانی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ساڵی ٢٠١٩یە  بۆ ھەرێمی کوردستانە.