عێراق لە بودجەی تەواوکاری پشکی ھەرێم رەوانە ناکات

عێراق لە بودجەی تەواوکاری پشکی ھەرێم رەوانە ناکات

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: تا ھەرێم نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکات، عێراق لە بودجەی تەواوکاری پشکی ھەرێم رەوانە ناکات.

شیروان میرزا، بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بودجەی تەواوکاری بۆ ئەوەیە ئەگەر نەوت لەو نرخەی لە بودجەی گشتییدیاریکراوە بەرزتر بفرۆشرێت، یاخود ھەناردەی نەوت زیاتر بکرێت، ئەوا داھاتەکەی کە پێشتر لە بودجەدا نەبووە، ئەو داھاتە جارێکی تر دابەشکردنی بۆ دەکرێت و لە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و کەموکورتییەکانی تر خەرج دەکرێتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکات ئەوا، ھەرێمی کوردستان سوودمەند نابێت و لە بودجەی تەواوکاری پشکی نابێت.

وتیشی: پێویستە ھەرێم وەفدێک رەوانەی بەغداد بکات و پرسی نەوت و رادەستکردنی بە بەغداد یەکلایی بکاتەوە.