عێراق بەنیازە بۆڕییەکی غاز بۆ کوەیت رابکێشێت

عێراق بەنیازە بۆڕییەکی غاز بۆ کوەیت رابکێشێت
لەچوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکاندا، عێراق بەنیازە بۆڕییەکی غاز بۆ کوەیت رابکێشێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەکەرتی نەوت و غاز رایگەیاند: عێراق بەنیازە لەڕێی کۆمپانیای "تۆیۆ"ی ژاپۆنی، ھێڵێکی بۆڕیی غاز بۆ کوەیت رابکێشێت و لەھەمان کاتدا کارگەی پەترۆکمیایی دروست بکات ئەویش بە ئامانجی کەمبوونەوەی سووتانی غاز و ھاوکاری کردنی بەغدادە بۆ دانەوەی قەرزەکانی بە کوەیت.
لای خۆشییەوە، بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای تۆیۆ رایگەیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ عێراق بۆ راکێشانی بۆڕییەکە بۆ کوەیت بەردەوامەو کۆمپانیای تۆیۆ پێشنیاری کردووە، لەدوای ساڵی ٢٠١٩ بۆڕییەکە بەرەو کوێت رابکشێرێت.