عیزەت سابیر: هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە

عیزەت سابیر: هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە

عزەت سابیر ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، ساڵی داهاتوو قۆناغێكی نوێ‌ لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەستپێدەكات.

عزەت سابیر لە بەشداریكردنی لە ستدیۆی 8ی كوردسات نیوز رایگەیاند، هیچ مەترسییەك لەسەر رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، وتیشی، زەمینە سازی دەكرێت، بۆ رێككەوتنێكی گشتگیر و دوور مەودا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.
عزەت سابیر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ساڵی داهاتوو قۆناغێكی نوێ، لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دێتە ئاراوە و لە چوار ساڵی داهاتووشدا، رەوشی ئابوری هەرێمی كوردستان زۆر پێش دەكەوێت.