عامری وەڵامی سەدر دەداتەوە

عامری وەڵامی سەدر دەداتەوە
ھادی عامری داوا لە سەدر دەکات ھەر زانیارییەکی سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و فرۆشتنی پۆستەکان لایە بۆی رەوانە بکات تا ئەویش رەوانەی بەردەم  دادپەروەریان بکات. 

عامری لە تویتێکیدا وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوەو نوسیویەتی لە راگەیاندنەکانەوە پەیامەکەتم پێ گەیشت و ھاوکات لەگەڵ ستایشکردنی ھەڵوێست و خەمخۆریتان، داوا لە بەرێزیشتان دەکەم ھەر زانیاریەکت سەبارەت بە دۆسێکانی گەندەڵی لەلاھەیە بۆم رەوانە بکە  تا بیخەینە بەردەم دادگا.

عامری دوپاتیشی کردۆتەوە کە پابەندە بەو بەڵێنانەی داویانە بە یەکتری لەپێناو خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی عێراق  دوور لە پشکپشکێنە و تایەفەگەری.

پێشتر موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوتی سەدر لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی ھادی عامری سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتحی کردبوو، ئاماژەی بەوەکردبوو، من لەگەڵ تۆ بوومەتە ھاوپەیمان نەک لەگەڵ مێلیشیاچیەکاندا، و ئاماژەی بەوەشکردووە سەودای زۆر گەورە لەنێوان چەند ئەندامێکی کوتلەی (فەتح) و کوتلەی (بینا) دا کراوە بۆ کڕینی چەند وەزارەتێک بە بڕپارەیەکی زۆر بە پشتیوانیی وڵاتانی دەرەوە.