عادل عەبدولمەهدی لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازی لێکرا

عادل عەبدولمەهدی لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازی لێکرا

عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵا گەیشتە تورکیا و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لێکرا.

سەردانەکەی عادل عەبدولمەھدی، لەسەر بانگھێشتی رەسمیی ئەردۆغان بووە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان عادل عەبدولمەھدی و ئەردۆغان دۆسێکانی، بازرگانی و وزە و نەوت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھاوکارییەکانی تورکیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. 

چاوەڕوانیش دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا ھەردوولا ئاڵوگۆری بیروڕا بکەن لەبارەی رەوشی ھەرێمی و ناوچەییەکان، کە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر تورکیا و عێراق ھەیە.