شەمشەمەکوێرەکان بارسێلۆنایان لە جامی شا بێبەشکرد

شەمشەمەکوێرەکان بارسێلۆنایان لە جامی شا بێبەشکرد

یانەی ڤالانسیا و بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی جامی شا لە یاریگای بێنیتۆ ڤیلامارین رووبەڕووی یەکبوونەوە و ڤالانسیا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە رکابەرەکەی بهێنێت.

لە دەستپێکی گێمی یەکەمدا، کورانی بارسێلۆنا لە هێرشبرندا دەستپێشخەر بوون و توانییان چەند هەلێکی گۆڵ تۆمارکردن بڕەخسێنن، بەڵام نەیانتوانی سوود لە هەلەکان وەربگرن.

دواتر لە خولەکی 21دا، کێڤن گامێیرۆی هێرشبەری یانەی ڤالانسیا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

لە خولەکی 33شدا، رۆدریگۆ گۆڵی دووهەمی بۆ ڤالانسیا تۆمارکرد و کۆتایی گیمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

دواتر لە گێمی دووهەمدا، یانەی بارسێلۆنا هێرشەکانی چڕترکردەوە و لە ئاکامدا لە خولەکی 73دا لیۆنیل مێسی توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆماربکات و جیاوازییەکە کەمتر بکاتەوە، بەڵام ئەنجامی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات و یانەی ڤالانسیا توانی ناسناوی جامی شا بباتەوە.