شەش هێما ئاگادارت دەکەنەوە تووشی شاش بوونی ئێسکەکان دەبیت

شەش هێما ئاگادارت دەکەنەوە تووشی شاش بوونی ئێسکەکان دەبیت

شاش بوونی ئێسکەکان یەکێکە لەو کێشە مەترسیدارانەی ڕەنگە لە تەمەنێکی کەمێک گەورەی ژیانتدا ڕووبەڕووت ببێتەوە و گەر کەسێک گرنگی بە تەندروستی خۆی نەدات ئەم نەخۆشییە لە تەمەنێکی گەنجییەوە سەرهەڵدەدات.

هەندێک هێما هەن کە لە تەندروستی کەسەکەدا دەردەکەون و ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە لە ماوەی داهاتوودا:

  1. ئازارێکی پشتی چاوەڕوان نەکراو و بێ هۆکار.

  2. وردە وردە باڵات کورت دەبێتەوە.

  3. سووڕی مانگانەت تێکدەچێت.

  4. شکانی ئێسکەکان بەهۆی جوڵەی سادەوە.

  5. شکانی ئێسکی قاچ.

  6. وەستانی پشتت وردە وردە کووڕ دەبێتەوە.