شەربەتی پرتەقاڵ بخۆرەوە و گۆڕانکارییەکان ببینە

شەربەتی پرتەقاڵ بخۆرەوە و گۆڕانکارییەکان ببینە

پرتەقاڵ یەکێکە لە مزرەمەنییە زستانە بەتامەکان و بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C و کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی دیکە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ.

شەربەتی پرتەقاڵ هەمان سوودی پرتەقاڵەکە دەگەیەنێت گەر فرێش بێت و شەکر و ماددە دەستکردەکانی تێدانەبێت، گەر ڕۆژانە یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ بخۆیتەوە ئەوا دوای مانگێک کۆمەڵێک گۆڕانکاری باش لە جەستەتدا بەدی دەکەیت، لەوانەش:

  • پێستێکی جوانتر.
  • سیستەمی بەرگرییەکی بەهێزتر.
  • ئاستی فشاری خوێن هاوسەنگ دەکات.
  • گورچیلەکانت تەندروست دەبێت.
  • ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە کەم دەکات.
  • دابەزینی کێش بە‌شێوەیەکی یەکسان.