شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە پەیامێکدا پرسەو ھاوسۆزی بۆ ھەرسێ خانەوادەی خۆرھەڵاتی کوردستان راگەیاند. 

دەقی پەیامەکە...

زۆر بەداخەوەم ھێندەی ھەموو دنیا، بەداخەوەم بۆ ڕامین و زانیار و لوقمان، نەدەتوانم ھیچ بڵێم و نەدەتوانم ھیچ بنوسم، نەخودا گوێی لەنزاکانم گرت و نەعەبدەکانیش گوێیان بە تکا و ڕجا و پاڕانەوەی دایکانەمدا بۆ پاراستنی گیانی ڕۆڵەکانم.

ئازیزەکانم ڕامین و زانیار و لوقمان، خۆزگە دەمتوانی لەپشتی شیشەکانی زیندانی ڕەجایی دەرتانبھێنم و بەدایکتان شادبکەمەوە، بەداخەوە نەمتوانی جگە لەچەند مانگێک زیاتر مانەوە لەژیان شتێکی زیاترتان بۆ بکەم !! بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆم و دایک و بنەماڵەی ھەرسێ ئازیز و ھەمیشە زیندوو دەکەم و تەمەنا دەکەم جێگەیان بەھەشت بێت.

 ڕوحتان شاد ڕۆڵە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکانی وڵات کاروانی خەباتی ئێوە بەردەوامە و مەشخەڵی تێکۆشانتان بەدەستی گەنجانی کوردەوە بۆ ھەمیشە بەبڵندی دەمێنێتەوە و خامۆش نابێت.

شـانـاز ئـیـبـراھـیـم ئـەحـمـەد 
٨-٩-٢٠١٨