سەلیم جبوری داوای ھێورکردنەوەی رەوشی ھەرێمی کوردستان دەکات

سەلیم جبوری داوای ھێورکردنەوەی رەوشی ھەرێمی کوردستان دەکات
"سەلیم جبوری" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ھێورکردنەوەی رەوشی ھەرێمی کوردستان دەکات و تەئکیدیش دەکاتەوە لەوەی خۆپیشاندان مافێکی دەستوری ھاووڵاتیانە. "جبوری" لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ھەرێمی کوردستان کە ماوەی ٢ رۆژە دەستی پێکردووە رایگەیاندووە, نابێت ئەوەی لە ھەرێم روودەدات لە چوارچێوەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەربچێت.
"جبوری" ئەوەشی خستۆتەروو کە خۆپیشاندان مافی گەلە و پشتیوانی خۆی بۆ داواکاری ھاووڵاتیان لە ھەرێمی کوردستان یان ھەر ناوچەیەکی تر لە عێراق دووپات کردۆتەوە, بە مەرجێک بە شێوازێکی مەدەنیانە بێت و دوور بێت لە توندوتیژی و دروست کردنی مەترسی لەسەر ژیانی کەسانی تر. 
لە راگەیەدراوەکەدا جەختیشی کردۆتەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی جدی بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان و قەیرانە ھەڵپەسێردراوەکان تاوەکو میکانیزمێکی گونجاو بۆ باشترکردنی گوزەرانی ھاووڵاتیان جێبەجێ بکرێت.