هازارد بە سەعاتێکی گرانبەهاوە دەردەکەوێت

هازارد بە سەعاتێکی گرانبەهاوە دەردەکەوێت

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی دوێنی پێنج شەممە ئەستێرەی نوێی تۆپی پێی ئیسپانی ریال مەدرید ئایدن هازارد سەعاتێکی گرانبەهای لە دەستدابوو کە بۆتە جێگەی باسی پێگەومیدیاکان.

رۆژنامەی) مارکا(ی ئیسپانیش ئاشکرایکردوە سەعاتەکەی دەستی هازارد یاریزانی پێشووی چێلسا لە جۆری (Richard mille)ە، کە بە ئەڵماس و ئاڵتونی سپی دەورە دراوە، نرخی کاتژمێرەکەش 6 بۆ68 هەزار یۆرۆیە.

دوێنێ پێنچ شەممە هەزاران هاندەری ریال مەدرید لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوون و بۆ یەکەم جار هازارد بە سەعاتە گرانبەهاکەیەوە لە یانەی سانتیاگۆ بیرنابیۆ دەرکەوت دوای واژووکردنی گرێبەستێکی پێنج ساڵی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید.

ریال مەدرید هەفتەی رابردوو هاتنە ناوەوەی هازاردی 28 ساڵی لە یانەی چێلساوە بە ( 113 ملیۆن دۆلار) بۆ ناو یانەکە راگەیاند، بەمەش هازارد دەبێت بە گرانترین یاریزان کە گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید کردبێت.