سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەستی لەکارکێشایەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەستی لەکارکێشایەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر چووە پاڵ ئەنداماکانی دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حزبەکەی راگەیاند. 

ئەمرۆ چوارشەممە عەباس محەمەد لەکۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ئەمڕۆ بەدواوە ھیچ پەیوەندییەکی بە کۆمەڵی ئیسلامیەوە نەماوە، ھۆکارەکەشی بۆ خراپیی دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و لادان لە بنەما شەرعیەکانی کۆمەڵی ئیسلامی گەراندەوە لەدوای یەکلابوونەوەی بەشدارینەکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسانی ئەو حزبە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.