سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە دھۆک بەڕووداوێکی ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە دھۆک بەڕووداوێکی ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لەڕوداوێکی  ھاتووچۆدا  لە دھۆک گیانی لەدەستدا.

دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە دادوەر، عیزەت تۆفیق سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی نێوان دھۆک و ھەولێر  گیانی لەدەستداوە. 

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بەم دواییە لە  لێدوانێکیدا بەڵێنی ئاشکراکردنی چەندین دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت و زیادەڕۆیی لە زەوی و زار و خانەبەرە و موڵکی حکومەت دابوو.

عیزەت تۆفیق جەعفەر ساڵی 1970 لەشاری موسڵ لەدایکبووە و ماوەی 26 ساڵ لە دادگاکانی عێراق خزمەتی کردووە.