سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان دەستی لەکار کێشایەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان دەستی لەکار کێشایەوە

عەوز بن عەوف سەرۆکی ئەنجومەی سەربازی راگوزەری سودانی دەستی لەکار کێشاوە عەبدولرەحمان ئەلبورھان وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکەدەستبەکار بوو کە پێشتر سەرپەرشتیاری گشتی ھێزە چەکدارەکانی سودان بووە عەوز بن عەوف دوای دەستلەکارکێشانەوەی رایگەیاند پابەند دەبین بە پاراستنی دەزگا ئەمنییەکانی سودان. پێشتریش ئەنجومەنی سەربازیی سودان رایگەیاندبوو، حکومەتێکی مەدەنی لەسودان پێکدەھێنین و لەگەڵ ھاووڵاتیان سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەکەین، جەختیشیانکردەوە پاراستنی ئاسایش و ئارامی و دابینکردنی مووچە  و باشکردنی بژێوی سودانییەکان لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت و ئاژاوە و فەوزا قبوڵ ناکەین، لای خۆشییەوە وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی ھەرێمی دارفۆر داوایاکردووە عومەر حەسەن بەشیر رادەستی دادگای نێودەوڵەتی بکرێت، ھاوکات ٢٣ ملیۆن دۆلاریشی وەک ھاوکاری رەوانەی سودان کردووە.