سەرکردایەتیی یەکێتی کاندیدەکانی بۆ پۆستەکان یەکلاکردەوە

سەرکردایەتیی یەکێتی کاندیدەکانی بۆ پۆستەکان یەکلاکردەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کاندیدەکانی خۆی بۆ پۆستەکان یەکلاکردەوە و قوباد تاڵەبانی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت دیاریکرا.

ئەمڕۆ رۆژی شەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی خۆی بۆ پۆستەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە رەسمی قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.

- ڕێواز فایەق بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

- جەعفەر شێخ مستەفا کاندیدە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.