سەرکردایەتی ھاوبەش لەگردی زەرگەتە کۆبۆوە

سەرکردایەتی ھاوبەش لەگردی زەرگەتە کۆبۆوە
سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان، پرۆسەی سیاسی ھەرێم و باشکردنی ژیانی ھاووڵاتیانیان تاووتوێکرد.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەشدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسە سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەییەکان، ھەروەھا لە بەشێکی تری کۆوبونەوەکەدا سەرکردایەتی ھاوبەش گفتوگۆی کرد لەبارەی بارو ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان و چۆنیەتی باشکردن و چاککردنیان.